دادگای عێراق: ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تره‌مپ بڕیارێكی عێراقی بووه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای عێراق جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس بووه‌ و هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ روداوه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق روویداوه‌.

کوردپرێس:

دەزگای دادی عێراقی لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بە دەرکردنی حوکمی دەستگیری بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند دەرکردنی‌ بڕیاری‌ دەستگیرکردنی‌ دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئەو دۆسیه‌یه‌، دوای‌ تەواوبوونی‌ رێوشوێنە یاساییەکان بووە و بڕیارێکی‌ عێراقی‌ بووە.

بەیاننامەکەی دەزگای دادی عێراق ئاماژەی‌ بەوە کردووە، بریاری‌ دەستگیرکردنی‌ ترەمپ لەسەر بنەمای‌ ماددەی‌ ٤٠٦ بووە لە یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ دوای‌ تۆمەتبارکردنی‌ بە تیرۆرکردنی ئەبو مەهدی‌ موهەندیس و سەردار سولەیمانی و هاورێکانی‌ و دادگا وەک دۆسیه‌یێكی تاوانکاری‌ کە لەسەر خاکی‌ عێراق رووی داوە، كاری له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ کردووە.

ڕوونیشی کردووەتەوە، فەرمانەکە دوای‌ تەوابوونی‌ رێوشوێنەکانی‌ لێکۆڵینەوەی‌ تەواوەتی‌ و کۆکردنەوەی‌ بەڵگەکان و گوێگرتن لە وتەی‌ شایەتحاڵەکان و سکاڵاکاران دەرکراوەو هەوڵە یاساییەکانی‌ باڵیۆزخانەی‌ ئیران تایبەت بووە بە مافی‌ کەسی‌ ئەو ئێرانییانەی‌ لەرووداوەکەدا بوونە قوربانی‌.

News Code 750

Your Comment

You are replying to: .
captcha