بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەک بۆ پڕکردنەوەی خەرجییەکانی فیدراڵی پەسند دەکات، کە رێگە بە ئیدارەی بایدن دەدات 1.7 ترلیۆن دۆلار بۆ ئاژانسە فیدراڵییەکان خەرج بکات و پشکی پێشمەرگە و هێزەکانی کوردییەکانی کوردستانی سووریاشی تێدا دیاریکراوە.
پڕۆژە یاساکە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگی لەسەر داوە، کە پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی فیدڕاڵییە و بڕیارە دوای پەسند کردنی لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و واژۆ کردنی لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆکی ئەو وڵاتەوە، بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
پشکی پێشمەرگە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی سووریای دیموکرات بەیەکەوە بە 475 ملیۆن دۆلار دیاریکراوە، کە لە هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی داعشدا خەرج دەکرێن. جگە لەوەش، بەگوێرەی پڕۆژە یاساکە، هاوکاری راهێنان، کەلوپەل و پاڵپشتی لۆجستی بەو هێزانە دەدرێت.
Your Comment