بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) له تویتێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر بڵاویكردهوه: "هێرش بۆ سەر ناوهندێكی کورد لە پاریس، پرسی کورد دەکاتە ئامانج و جێگەی شەرمەزارییە و سهركۆنهی دهكهین".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش كردووه، "ئێمە پێمانوایە کە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فڕەنسا و دامەزراوەکانی دادپەروەری هێرشبەرەکان ئاشکرا دەکەن، پێویستە هاوکارییەکانمان لە دژی تیرۆر فراوانتر بکەین، ههروهها پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەین".
دوێنێ هەینی هێرش کرایە سەر ناوەندی رۆشنبیری کورد ئەحمەد کایا لە پایتەختی فەڕەنسا، دواتریش هێرشبەرەکە دەستگیرکراوە، كه هاوڵاتییەکی تەمەن 69 ساڵه.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی پۆلیس، تەقەکەرەکە کەسێکی خانەنشینکراوی فەڕەنسییە و پێشتر وەک شۆفێری شەمەندەفەر کاری کردووە و پێشینەی تاوانی هەبووە.
لە دوای ڕوداوەکەش ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا لە تویتێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی بڵاویكردهوه، "کوردەکانی فەڕەنسا بوونەتە ئامانجی هێرشێکی قێزەون لە پاریس، بیرمان لای قوربانییەکان و خێزان و ئازیزانیانە".
Your Comment