بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە شاری سلێمانی حاكم قادر حەمەجان سەردانی مەكۆی سەرەكیی بزووتنەوەی گۆڕانی كرد و لەلایەن عومەری سەید عەلی پێشوازی لێكرا.
لەسەردانەكەدا ھەردوولا ھاوڕابوون، كە پێویستە كورد نێو ماڵی خۆی ڕێكبخاتەوە و سەركردایەتی سیاسی بەشوێن پرۆژەیەكی جدیدا بگەرێن بۆ رێکخستنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ بەغدا، خەمخۆرێكی ڕاستەقینەبن بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی گەلی كوردستان و ھەمو ڕكابەریەك و ململانێیەك وەلابنێن لەم قۆناغەدا."
حاكم قادر لەکۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، "ئەركی ھەموو لایەنەكانە لە ناوخۆی ھەرێم ئیرادەی ئەوەیان ھەبێت لە پێناو بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان ھەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان بدەن و پێكەوە ڕووبەڕووی ھەموو ئاڵنگارییەكان ببنەوە".
لە راگەیەنراوی نووسینگەی حاكم قادردا هاتووە، "ھەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە، پێویستە سەرجەم لایەنەكان بۆ ئەوەی بەھێز و سەنگێكی قورسەوە دەركەون، دەبێت سەرەتا لە ناوخۆی ھەرێم ڕێكبكەون ئەوكات دەتوانن گفتوگۆیەكی بەھێزیش لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵی بكەن بۆ فەراھەم كردنی مافەكانی گەلی كوردستان".
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی رایگەیاند، ئەركی ھەموو لایەنەكانە لە ناوخۆی ھەرێم ئیرادەی ئەوەیان ھەبێت لە پێناو بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان ھەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان بدەن.
News Code 7467
Your Comment