بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاکم قادر حهمهجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بەرژهوەندییەکانی یەکێتی لهمیانى پێشوازی کردنیدا له شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق ئاماژه بهوهدا: "کێشەکانى ههولێر و بهغدا چەندین ساڵە بەبێ چارەسەریی بنەڕەتی ماوەتەوە و کەمترین کات کار بە دەستور کراوە، ھەربۆیە پێویستە لایەنە سیاسیە کوردییەکان بە گفتوگۆ و دانیشتن و دیالۆگ لەناوخۆو بەغداش کێشەکانیان چارەسەربکەن".
ناوبراو جهختیشی کردهوه، "ھەر حزب و لایەنێک بیەوێت بەجیاو بە تەنھا و دوور لە لایەنە سیاسیە کوردیەکان بچێتە بەغدا ھەڵەیەکی سیاسی کوشندەیە، ئەگەر لەئێستادا کاریگەریەکانی دەرنەکەوێت بێگومان لە داھاتوودا کاریگەریەکی خراپی لەسەر گەلی کوردستان ھاوڵاتیانی ھەرێمەکەمان دەبێت".
حاکم قادر ئهوهشى وت: "زۆر گرنگە لە ھەرێم سەرەتا کار لەسەر پتەو کردنی حکوومەتێکی بەھێز بکرێتەوە کە ھەموو لایەنەکان ھاوکار و پشتیوان بن بۆ جێبەجێ کردنی یاسا و فشاری چاکسازی و ڕێگرتن لەگەندەڵی".
حاکم قادر حهمهجان جهختی کردهوه لەسەرئەوەی، دابەش کردنی دەسەڵاتەکان و فرەیی و پێکەوە کارکردن و هەماهەنگی نێوان سەرجەم هێزە سیاسیەکان بەتایبەت (یەکێتی و پارتی) وادەکات لە ئاستی دەرەوە و ناوچەکە بەشێوەیەکی باشتر لەوەی ئێستا ھەیە مامەڵە لەگەڵ گەلی کوردا بکرێت.
Your Comment