تورکیا بەردەوامە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی دژە مرۆیی لە کوردستانی سووریا

بەشی سووریا- هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بڵاوی کردەوە، تورکیا کۆمەڵکوژییەکی دیکەی لە گوندی کۆبانێ له‌ دژی خەڵکی سڤیل ئەنجام داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی راگه‌یاندن و پەیوەندییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تیایدا ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورکیا کۆمەڵکوژی لە گوندی کۆبانێ دژی خەڵکی سڤیل ئەنجام داوە كه‌ تیایدا سێ هاوڵاتی سڤیل کوژراون کە یه‌كێكیان منداڵ بووە.

هەسەدە لە بەیاننامەکەدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌: "دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژە مرۆیی لە رۆژئاڤای کوردستان، بە ئامانج گرتنی خەڵکی سڤیل و ژێرخانی ناوچەکە، هەوڵ دەدات ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنێت و پڕۆژە داگیرکارییەکانی دژی ناوچەکە ئەنجام بدات".

هەروەها له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هەسەده‌دا هاتووه: "فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی دەوڵەتی تورکیا هێرشی كردوه‌ته‌ سه‌ر گوندی رەقاسی ناوچەی چەلەبییە، کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی کۆبانێ لە و به‌هۆیه‌وه‌ سێ هاوڵاتی شه‌هیدبوون كه‌ یه‌كێكیان منداڵه‌ به‌ناوی وه‌یستی محه‌مه‌د".

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ژمارەی ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانەی کە لە ماوەی یەک مانگدا لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیادا گیانیان لەدەست داوە گه‌یشتوه‌ته‌ 16 کەس و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

News Code 7451

Your Comment

You are replying to: .
captcha