بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی راگه‌یاندن و پەیوەندییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تیایدا ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورکیا کۆمەڵکوژی لە گوندی کۆبانێ دژی خەڵکی سڤیل ئەنجام داوە كه تیایدا سێ هاوڵاتی سڤیل کوژراون کە یه‌كێكیان منداڵ بووە.
هەسەدە لە بەیاننامەکەدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: "دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژە مرۆیی لە رۆژئاڤای کوردستان، بە ئامانج گرتنی خەڵکی سڤیل و ژێرخانی ناوچەکە، هەوڵ دەدات ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنێت و پڕۆژە داگیرکارییەکانی دژی ناوچەکە ئەنجام بدات".
هەروەها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هەسەدهدا هاتووه: "فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی دەوڵەتی تورکیا هێرشی كردوه‌ته سه‌ر گوندی رەقاسی ناوچەی چەلەبییە، کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی کۆبانێ لە و به‌هۆیه‌وه سێ هاوڵاتی شه‌هیدبوون كه یه‌كێكیان منداڵه به‌ناوی وه‌یستی محه‌مه‌د".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ژمارەی ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانەی کە لە ماوەی یەک مانگدا لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیادا گیانیان لەدەست داوە گه‌یشتوه‌ته 16 کەس و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
Your Comment