بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دیار ئەقراوی، ئەندامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی "بغداد الیوم"دا ڕایگەیاند: تاوەکوو چارەسەرێک بۆ ناکۆکییەکانی حزبەکەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دەدۆزرێتەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام دەبێت لە بایکۆت کردنی کۆبوونەوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵ بۆ قۆرخ کردنی هێز و دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان دەدات و لایەنی بەرامبەر لە پرسە ئیداری و خزمەتگوزارییەکان بێ بەش دەکات بۆیەش یەکێتی لە ئەدای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قڕۆخ کردنی دەسەڵات لەلایەن پارتییەوە ناڕازییە.
ئەقراوی ئاماژەی بەوەش کرد، "بەنیازین کێشەکانی نێوان هەردوولا چارەسەربکەین، چوونکە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان باجی ناکۆکی نێوان ئەم دوو حزبە و دەشڵێت: کێشەمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیش هەیە، بەتایبەتی سەبارەت بە ماددەی 140ی دەستوور عێراقی و مەلەفی نەوت و گاز".
Your Comment