ماڵپەڕێک لەژێر ناوی "شەفافیەت" بۆ ڕاگەیاندنی داهاتە نانەوتییەکانی ناوچەی سلێمانی دەستبەکاربوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، شەفافییەت کۆڵەکەی دروستبوونی متمانەی نێوان هاوڵاتیان و دەسەڵاتە، بۆیە لەپێناو زیاتر چەسپاندنیدا پرۆژەی "شەفافییەت" ڕادەگەیەنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایدەگەیەنێت: "لە ڕێگەی ماڵپەری shafafiat.com وە، ڕۆژانە و سات بە سات سەرجەم داهاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بە وردەکارییەوە دەخرێتە بەرچاوی هەموو هاوڵاتییان."

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکردووە: "شەفافییەت، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دامەزراندنی بناغەیەکی پتەو لە دروستکردنی سیستەمێکی دارایی شەفاف و بۆ یەکەم جار لە سلێمانییەوە رادەگەیەندرێت، لەهەمان کاتددا وەڵامدانەوەی هەموو ئەو دەنگۆ ناڕەوایانەشە کە لەبارەی داهاتی دارایی ئەو ناوچانەوە دەکرێت."

ناوبراو وتوویەتی: "ئەوەی تا ئێستا نەتزانیوە لەسەر داهات، لەمەودوا تۆش بیزانە لەڕێی shafafiat.comەوە".

News Code 7439

Your Comment

You are replying to: .
captcha