بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌که‌ن، لە کۆبوونەوەیهکى په‌رله‌مانى یه‌کێتى ئه‌ورووپادا ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتاران دژایەتی خۆیان بۆ ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا نیشان داوه و مه‌ترسى ئه‌وه‌یان هه‌بووه، جارێکى دیکه گروپی تیرۆریستی داعش زیندوو ببنه‌وه.
ھێلینا دالی ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا لەوبارەوە ڕایگەیاند: "په‌لاماره‌کانى تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا دەبێتە مایەی چالاک بوونەوەی داعش و نەھامەتییەکان له‌و ناوچەیەی کوردستان زیاتر ده‌بێت".
دالی هەروەها جەختی کردەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پێشێل کردنی سەروەریی خاکی عێراقە.
شایانی باسە لە20ى مانگى ڕابردودا تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکی سەربازیی بەناوی "چنگی شمشێر" دەستپێکرد، دوای هەفتەیەک لە تۆمەتبارکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکە کوردییەکان لە سووریا بەوەی لەپشت هێرشەکەی ئیستانبوڵه‌وه بوون، کە شه‌ش کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەست دا و 81ی دیکەشی بریندار بوون.
Your Comment