بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کازم حەیدەری پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتوویەتی: کورد هیواخوازە کۆنترۆڵی کەرکووک بکات، بەڵام ئەمە ناگاتە ئاستی هەوڵدانی جیددیان بۆ ئەو کارە، بەتایبەتی لەکاتی خۆیدا بارزانی رایگەیاند کە ماددەی 140 و جێبەجێ کراوە، هەربۆیە ئێستا ئەو بابەتە کۆتایی هاتووە و هیچ پاساوێک نییە بۆئەوەی لەم قۆناغەدا بخرێتەوە بەر باس.
هەروەک وتویەتی: کوردەکان زیاتر لە 60 بارەگا و نووسینگەیان لە کەرکووک هەیە، ئەوەش ژمارەیەکی زۆرە و مانا و مەغزای خۆی هەیە، بەڵام ژمارەیەک لەو نووسینگانە لە ماوەیەک لە ماوەکان داخراون، ئەگەر ئێستاش هەوڵی کردنەوەیان بدرێت رەتناکرێنەوە، بەڵام دەبێت بەپێی ژمارەیەکی مەعقول بێت و هاوشێوەی سەرجەم پارتەکانی تر بێت لەسەرانسەری عێراق و بەگوێرەی یاسا بێت.
ناوبراو ڕوونیشی کردۆتەوە کە "هەر چاوخشاندنەوەیەک بە دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک نابێت بابەتی گێرانەوەی پێشمەرگەی بۆ پارێزگاکە تێدابێت، ئەو بابەتەش رەتکراوەیە و لەلایەن خەڵکی پارێزگاکەشەوە هیچ پێشوازییەکی لێناکرێت".
Your Comment