سەرۆکایەتیی هەرێم: ئەوە دەڵێت لەشگری ڕۆژ هێزی بەکرێگیراوە مەبەستی تێکدانی گفتوگۆى نێوان لایەنە کوردییەکانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی ئاڵدار خەلیل، ئەندامی كۆنسەی هاوسەرۆكایەتیی پارتی یەكێتی دیموكرات(پەیەدە) دەداتەوە كە "پێشمەرگەی رۆژ"ی بە "بەكرێگیراوی توركیا" لە قەڵەم دابوو.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەممە، 14ی کانوونی دووهەمی 2020 وته‌بێژێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتی"رۆژی سێشەممە ٢٠٢١/١/١٢ ئاڵدار خەلیل، ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتيی PYD لە چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامه‌وانيدا باسی لە دانوستاندنی نێوان ئەنەکەسە و PYD کردوه‌و هێزی پێشمەرگەی ڕۆژى بە بەکرێگیراوی دەوڵەتی تورکی لەقەڵەم دابوو."

وتەبێژەكەی سەرۆكایەتی هەرێم وتوشیەتی پێشمەرگەی رۆژ دەیان شەهید و برینداریان داوە و تا ئەمڕۆ لە سەنگەری پێشەوەی پاراستنی خاکی کوردستاندان.

هەروەها توشیەتی"ئەم جۆرە لێدوان و تۆمەتانه‌ زیانگەیاندنە بە یەکڕیزی و مەرامی سەرەکی لێی تێکدانی گفتوگۆى نێوان لایەنە کوردییەکانە، ئاشکراشە هەر کات باس لە بەکرێگیراوی دەکرێت، خەڵک يه‌كسه‌ر کێی بە بیر دێتەوە. کردەوەو مێژو و ڕوداوەکان گەواهیی ئەوەن ئاخۆ کێ بەکرێگیراوی ئەم و ئەو بوو."

وتەبێژەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم لەبارەی ئاڵدار خەلیل و لێدوانەکەشیەوە دەڵێت: "ناوبراو باش دەزانێت و ئاگادارە کە قارەمانانی پێشمەرگەی ڕۆژ لە سەرەتای دروستبوونیانەوە تا ئەمڕۆ لە سەنگەری پێشەوەی پاراستنی خاکی کوردستاندا بونە، لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا بە ده‌یان شەهیدو برینداریان داوەو هیچ نیشتمانپەروەرێکی خاوەن ویژدان لەبیریان ناکات."

News Code 742

Your Comment

You are replying to: .
captcha