تورکیا ناوچه‌ی ئارام تا قووڵایی 30 کیلۆمەتر لە باکووری سووریا تەواو دەکات

بەشی تورکیا- لە نوێترین هەڕەشەیدا بۆ سەر باکووری سووریا، ئەردۆغان ڕایگەیاند وڵاتەکەی مکووڕە لەسەر تەواو کردنی ناوچەی ئارام تا قووڵایی 30 کیلۆمەتر لەناو خاکی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆک کۆماری تورکیا کە بەمەبەستی کردنەوەی ڕێگای بازنەیی سه‌ردانی پارێزگای روهای کردبوو لە وتارێکدا رایگه‌یاند، له‌ بڕیاری دروست کردنی ناوچه‌ی ئارام پاشگه‌زنه‌بوونه‌ته‌وه‌ و به‌دڵنیاییه‌وه‌ ناوچه‌ی ئارام تا قووڵایی 30 کیلۆمەتر تەواو دەکەن.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغانجەختی کردەوە کە هێرشەکان هەرگیز لە ئیرادەی خۆمان دوورمان ناخەنەوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەی وتەکانیدا هێرشی كرده‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ڕووبه‌ڕووی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێنه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی زه‌مینی بۆ سه‌ر باكووری عێراق و سووریا ده‌ستپێده‌كه‌ین و ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن كه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا ده‌گرن، بۆ هیچی تر جگه‌ له‌ ترس له‌ ئه‌جێندای ئابوورییه‌كه‌ی له‌و وڵاتانه‌ نیه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ زه‌مینیه‌كانیمان له‌ عێراق و سووریا ده‌كه‌ینه‌وه‌".

ناوبراو به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هێرشی كرده‌ سه‌ر حكوومه‌تی عێراق و سووریا و ڕایگه‌یاند: "ناتوانایی وڵاتانی دراوسێ له‌ پاراستنی ئاسایشی خۆیان و مانه‌وه‌ی لاوازیان ڕێگه‌ی به‌ بوونی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی داوه‌ كه‌ كۆنتڕۆڵیان وڵاته‌كه‌یانی كردووه‌".

News Code 7371

Your Comment

You are replying to: .
captcha