بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئهمڕۆ دووشهممه 7ی سەرماوەز ناسر كهنعانی، وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند:"هەرێمی کوردستان بەشێکە لە خاکی عێراق و دەوڵەتی عێراق دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی خۆی جێبەجێی بکات، هەواڵێکمان بیست کە حکوومەتی عێراق هێزەکانی خۆی لەسەر سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ هەرێم جێگیر دەکات، پێشوازی لە جێگیرکردنی ئەو هێزانە دەکەین".
ناوبراو ڕوونیشی كردهوه: "ئێران هەموو دەسەڵاتی خۆی بۆ پاراستنی خاکەکەی بەکاردەهێنێت و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ئاو و خاکی ئێران داگیر بکات".
کەنعانی ئاماژەشی دا بە سەردانی ڕۆژی سێشەممەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران و ئاشکرای کرد: لەم سەردانەدا چەندین بابەتی گرینگ لەوان سیاسی، ئابووری و بازرگانی، گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
Your Comment