کاردانەوەی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەسەر پەیوەندیە تەلەفونییەکەی مەسروور بارزانی

بەشی عێراق و هەرێمی کوڕدستان- لەسەر پەیوەندیە تەلەفونییەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و کەسێک لە بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوەکەی سلێمانی، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی کاردانەوەی نیشان دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێستون سابوراوایی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی: کاک حاجی محێدینی سیرێ، بەچاوی خۆت دەتبینی شار بە پرسەداریەوە خرۆشاوە و وەکوو خاوەنی تەعزیە سەرەخۆشیان لەیەکتر دەکرد، کەچی بەڕێزت ئەو هەلەت قۆزتەوە و لە بەردەم کامێراکاندا و بە تەلەفۆنێک ڕاتگەیاند (بنەماڵەکەمان لقێکە لە بنەماڵەی بەرزانی )، ئێمەش دەپرسین کە، ئایا بەو قسەیەت هیچ ڕێزێکت بۆ جەماوەرە خەمبارەکەی کوردستان دانا؟، یان دەتویست ئەوە بڵێیت کە ئێوە جەماوەرتان زۆرە و ئەو خەڵکەی هاتووەتە خزمەتتان هەمووی پارتیە؟.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دەشڵێت: دەتویست ئەوە بیرخۆت بەریتەوە کە سەرۆک بافڵ یەکەم کەس بوو ماڵ و ئیمکانیاتی یەکێتیی خستە بەردەستتان و هەر ئەویش پارێزگاری بەڕێزی سلێمانی ڕاسپارد کارەساتەکە بەڕەسمی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ وەکو ماتەمینی نیشتیمانی ڕابگەیەنێت؟

دەشپرسێت، ئەگەر جەنابتان و بنەماڵەکەتان لقێکن لە بنەماڵەی بەڕێزی بارزانی ئەی بۆچی بەڕێز سەرۆکە پارتیەکەی جەنابتان بۆ یەک ڕۆژیش ماتەمینی گشتی نیشتمانی ڕانەگەیاند.

هەروەها، جەنابی کاک مەسروور لە کارەساتی لافاوەکانی شوێنانی تر بە جزمەوە بەناو قوڕدا سەردانی زیانلێکەوتووانی دەکرد، ئەی بۆ جەنابیان سەردانی پرۆسەی دەرهێنانەوەی زیندووان و کۆچکردووانی کارەساتەکەی بنەماڵە بەڕێزەکەی جەنابتیان نەکرد و خۆی تۆزاوی بکات و وەکو سەرکردەکانی یەکێتی ئامادەی پرۆسەکە نەبوون؟

لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت: تۆ دەزانی بەو قسانەت چخەوشێکت هێنایە سەر بنەماڵەکەتان؟ هەرچەند دڵنیام بنەماڵەکەت بەو قسە نابەجێیانەی بەڕێزتان دڵسۆزی جەماوەری سلێمانییان بیر ناچێتەوە، چاوەڕوانین بنەماڵە بەڕێزەکەتان ئەو ئیهانەیە قبوڵ نەکات و وەڵامیان هەبێت.

News Code 7300

Your Comment

You are replying to: .
captcha