ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ یەکەم زیانەکانی هێرشە نوێکەی تورکیا ئاشکرا دەکات

بەشی سووریا- روانگەی سووریی بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، بەهۆی بۆردوومانەكانی توركیاوە لە كۆبانێ و چەند ناوچەیەكی تر، 6 ئەندامی هێزەكانی هەسەدە و 6 سەربازی سووریا كوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەكە بە ئانسی "فرانس پرێس"ی وتووە، توركیا بۆردوومانی هێزەكانی هەسەدەی لە پارێزگاكانی حەلەب و حەسەكە كردووە، هەروەها بۆدروومانی چەند خاڵێكی سوپای سووریای لە پارێزگاكانی رەقە و حەسەكە كردووە.

ناوبراو روونیشی كردووەتەوە، بەهۆی بۆدروومانەكانەوە 12 كەس كوژراون، كە 6یان ئەندامی هێزەكانی هەسەدەن و 6یان سەربازی سوپای سووریان.

News Code 7296

Your Comment

You are replying to: .
captcha