بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەی ئەمڕۆی سەر ئیستەنبووڵ دەکەم".
سەرۆکی حکوومەت هەر لە تویتەکەی هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆ حکوومەت، گەلی تورکیا و کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕیوە.
لای خۆیەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای تەقینەوەکەی ئیستەنبووڵ بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی "سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر ئیستەنبووڵ دەکەم کە لە هێرشێکی تیرۆریستی دەچێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی دووپات کردۆتەوە و هاوکات نووسیویەتی "هاوخەمی و نزاکانم لەگەڵ خێزان و ئازیزانی قوربانییەکانە، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم."
كاتژمێر 04:20ـی سەرلەئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە تەقینەوەیەک له شهقامی ئیستقلال له گۆڕهپانی تهقسیمی تورکیا ڕووی دا كه قهرهباڵخترین شهقامی ئیستهنبووڵه.
Your Comment