ئومێدمان وایە راسپاردە و بڕیارەکانی کۆنگرەی 14ی پارتی بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان بوو بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسییی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی 14ی پارتی، پیرۆزبایی لە کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هاتووە: "بەناوی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتەکەتان و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانتان لێدەکەین".

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە پەیامەکەدا نووسیویەتی: "ئومێدمان وایە راسپاردە و بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت".

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

بەڕێزان کۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان

پاش رێزو سڵاو

بەناوی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتەکەتان و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانتان لێ دەکەین .

ئومێدمان وایە راسپاردەو بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت .

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

News Code 7235

Your Comment

You are replying to: .
captcha