تورکیا فەرماندەیەکی دیکەی یەپەگەی کردە ئامانج

بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی توركیا سەركردەیەكی یەكینەكانی پاراستنی گەلی كردە ئامانج و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئەنادۆڵۆ لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنی توركیاوە بڵاوی كردۆتەوە، "دەزگای هەواڵگریی توركیا چەكدارێكی یەپەگە كە سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یە لە ناوچەی عەین عیسا لە كوردستانی سووریا بەناوی (قەیس برهۆ سولیف) كردۆتە ئامانج".

سەرچاوەکە راشیگەیاندوە، ئەو چەكدارەی یەپەگە بە بەرەگەز عێراقیە نازناوی (ئازاد)ی هەبووە، لەساڵی 2013ـەوە لە ناوچەی شنگال بووە دواتر گوازراوەتەوە بۆ ناوچەی تەل تەمر لە سووریا، بەرپرس بووە لە چەكە قورسەكان لە پارێزگای حەسەكە كە لەژێر كۆنترۆڵی یەپەگەدا بوە، هەروەها لەساڵی 2019 بەشداریكردوە لەو شەڕانەی كە توركیا ئۆپراسیۆنەكانی دژی ئەو چەكدارانە ئەنجام داوە.

News Code 7231

Your Comment

You are replying to: .
captcha