٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢ - ١٨:٥٢
خۆپیشاندانەکانی مەهاباد گرژیی تێکەوت

پاش گیان لەدەست دانی گەنجێکی مەهابادی لە خۆپیشاندانەکانی شەوی چوارشەممەدا، ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمەکەیدا گرژیی دروست بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی ئەو گەنجەدا کە لە خۆپیشاندانەکانی شەوی چوارشەممەدا گیانی لەدەست دابوو، ناڕەزایی دەربڕینێکی دیکە ڕوویدا کە بە هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکاندا ڕوویدا.

خۆپیشاندانەکە کە خەسار بەرکەوتنی چەند ناوەندی حکوومی لێکەوتەوە پاش گەیشتنی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان ڕاگیرا و ئێستا شارەکە هێور بۆتەوە.

News Code 7199

Your Comment

You are replying to: .
captcha