سیاسەتوانە بە ڕەچەڵەک کوردەکەی بەریتانیا دوو پۆستی نوێی وەرگرت

بەشی جیهان- پاش ئەوەی کە ریشی سووناک سەرکردایەتی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای بەدەست هێنا، نەدیم زەهاوی وەکوو سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری حزب و ڕاوێژکاری دەوڵەت هەڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەدیم زەهاوی، سیاسەتمەداری کوردی بەریتانیا کە لە ساڵی ٢٠١٠ وە ئەندامی دیاری پەرلەمان و وەزیرەکانی حکوومەتی بەریتانیا بووە، لە حکوومەتی نوێی ئەم وڵاتەدا کە سەرۆک وەزیرانێکی بە ڕەچەڵەک هیندی سەرۆکیەتی، دوو پۆستی نوێی وەرگرتووە.

لە حکوومەتەکانی بۆریس جۆنسۆن و لیز ترۆسدا هەندێک پۆست وەکوو وەزیری کوتان، وەزیری پەروەردە، وەزیری دارایی و هتدی هەبووە.

دوای هەڵبژاردنی ریشی سووناک وەک سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، نەدیم زەهاوی پۆستی سەرۆکی جێبەجێکاری پارتی پارێزگارانی بەریتانیای گرتە ئەستۆ. ئەم بەرپرسە بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی کاروباری جێبەجێکاری حیزبەکەی.

هەروەها نەدیم زەهاوی پۆستێکی لە حکوومەتی نوێی وەرگرتووە و خاوەنی نازناوی وەزیری گەڕۆکی حکوومەتە. راستە ئەم وەزیرە بێ وەزارەتە، بەڵام بەپێی ئەو پێناسەیەی كە لە ماڵپەڕی حكوومەتی بەریتانیا بۆ ئەم پۆستە دراوە، نەدیم زەهاوی یاریدەدەری سیاسی حكوومەتە و راوێژكاری پرۆسەی بڕیاردانە لە حكوومەتی نوێ.

News Code 7198

Your Comment

You are replying to: .
captcha