بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەدیم زەهاوی، سیاسەتمەداری کوردی بەریتانیا کە لە ساڵی ٢٠١٠ وە ئەندامی دیاری پەرلەمان و وەزیرەکانی حکوومەتی بەریتانیا بووە، لە حکوومەتی نوێی ئەم وڵاتەدا کە سەرۆک وەزیرانێکی بە ڕەچەڵەک هیندی سەرۆکیەتی، دوو پۆستی نوێی وەرگرتووە.
لە حکوومەتەکانی بۆریس جۆنسۆن و لیز ترۆسدا هەندێک پۆست وەکوو وەزیری کوتان، وەزیری پەروەردە، وەزیری دارایی و هتدی هەبووە.
دوای هەڵبژاردنی ریشی سووناک وەک سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، نەدیم زەهاوی پۆستی سەرۆکی جێبەجێکاری پارتی پارێزگارانی بەریتانیای گرتە ئەستۆ. ئەم بەرپرسە بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی کاروباری جێبەجێکاری حیزبەکەی.
هەروەها نەدیم زەهاوی پۆستێکی لە حکوومەتی نوێی وەرگرتووە و خاوەنی نازناوی وەزیری گەڕۆکی حکوومەتە. راستە ئەم وەزیرە بێ وەزارەتە، بەڵام بەپێی ئەو پێناسەیەی كە لە ماڵپەڕی حكوومەتی بەریتانیا بۆ ئەم پۆستە دراوە، نەدیم زەهاوی یاریدەدەری سیاسی حكوومەتە و راوێژكاری پرۆسەی بڕیاردانە لە حكوومەتی نوێ.
Your Comment