مەسعوود بارزانی پیرۆزبایی لە ڕەشید لەتیف دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆماری عێراق؛ مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی پیرۆزبایی لە لەتیف ڕەشید دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێكدا بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، مەسعوود بارزانی، لەڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە لەتیف ڕەشید كرد بۆ هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری عێراق و وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگیریی خۆی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی بارەگای بارزانیدا هاتووە: بارزانی هیوای ئەوەشی خواست پڕۆسەی سیاسیی عێراق بكەوێتە قۆناغێكی تازە و ئیجابی.

News Code 7155

Your Comment

You are replying to: .
captcha