بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، "پیرۆزبایی له سه‌رۆك له‌تیف ڕه‌شید ده‌كه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنی به سه‌ركۆماری عێراق، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم، هیوادارم هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه هاوكار بن بۆ داهاتویه‌كی باشتر و هاتنه‌كایه‌ی حكوومه‌تێكی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داواكاریی هاوڵاتیان و ته‌حه‌دییه‌كانی ئه‌م قۆناغه".
لای خۆیەوە مه‌سروور بارزانی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، "پیرۆزباییم له له‌تیف ڕه‌شید كرد به‌بۆنه‌ی ھه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراقی فیدڕاڵ، داوام لێ‌كرد له ئاست به‌رپرسیارێتیی گرنگیی خۆیدا بێت بۆ پاراستنی مافه ده‌ستورییه‌كانی گشت عێراقییه‌كان به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه".
راشیگه‌یاندووه، "هه‌موومان به‌رگه‌ی ئاڵۆزی زۆمان گرتووه، ئێستا ده‌بێت ئیراده‌یه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه، چیتر ناكرێت خواست و پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك په‌راوێز بخرێن".
Your Comment