571 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە گوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 571 هاووڵاتیی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی ئاماری تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 89 هەزار و 600 کەس.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 15ی تشرینی دووهەمی 2020 وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین داتاکانی لەبارەی کۆرۆناوە بڵاو کردەوە و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 571 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و 28 هاووڵاتیی دیکەش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داوە.

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٦٣)

١. پشکنین: (٥٦٦٣ پشکنینی نوێ)

• (٢١٤٤) هەولێر

• (٧٦١) سلێمانی

• (٢٤٥٤) دهۆك

• (٣١) هەڵەبجە

• (٢٢٣) گەرمیان

• (٥٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٥٧١ تووشبووی نوێ)

• (٢٣١) هەولێر

• (١٦١) سلێمانی

• (١٢١) دهۆك

• (٩) هەڵەبجە

• (٤٦) گەرمیان

• (٣) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٤٢٦ چاکبوون)

• (١٠٣) هەولێر

• (٢٥) سلێمانی

• (٢٣١) دهۆك

• (١٥) هەڵەبجە

• (٥٢) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢٨ مردن)

• (٥) هەولێر

• (٦) سلێمانی

• (٨) دهۆك

• (١) هەڵەبجە

• (٠) گەرمیان

• (٨) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٧٣٩٠٩٠ (٢٦٢٧٤٣ هەولێر، ١٦٩٠٢٥ سلێمانی، ٣٠٠٩٠٣ دهۆك، ٦٤١٩ هەڵەبجە)

تووشبوون ٨٩٦٠٠ (٣٢٧٥٩ هەولێر، ٢٥٨٩١ سلێمانی، ٢٨٠٨٧ دهۆك، ٢٨٦٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ٥٥٢٨٢ (١٩٥٧١ هەولێر، ١٨٦٣٥ سلێمانی، ١٤٤٥٠ دهۆك، ٢٦٢٦ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٣١٤٧٥ (١٢٤٠٣ هەولێر، ٥٨٧٧ سلێمانی، ١٣٠٧١ دهۆك، ١٢٤ هەڵەبجە)

مردن ٢٨٤٣ (٧٨٥ هەولێر، ١٣٧٩ سلێمانی، ٥٦٦ دهۆك، ١١٣ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

١٥ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠

News Code 71

Your Comment

You are replying to: .
captcha