بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا باس لە زیاتر بوونی هێرشی درۆنەکانی تورکیا دەکات بۆسەر کوردەکانی سوویا ئەوەش پاش بێ هیوا بوونی ئەو وڵاتە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینیی بەربڵاو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەم ڕێکخراوەیە تورکیا لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوودا 58 جار بە درۆن هێرشی کردۆتە سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا کە داویین هێرش پەلاماری هەماری چەک و تەقەمەنییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات بوو لە نزیکیی شاری کوردنشینی کۆبانی لە باکووری سووریا.
هێرشی درۆنەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچانە لە 9 مانگی ڕابردوودا بووتە هۆی کوژرانی 10 کەسی مەدەنی و 56 کەس لە هێزە کوردەکانی سووریا. 93 کەسیش بە سەختی بریندار بوون.
Your Comment