ناوەڕۆکی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا

بەشی جیهان- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هاوکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داعش و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەم دواییانەدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە واژۆ کرا و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ناوەڕۆکی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەی بڵاو کردۆتەوە.

نوێکردنەوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2016 واژۆ کراوە. لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "[لێکتێگەیشتنەکە] رەنگدانەوەی هاوئاهەنگی دوورمەودای نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەروەها پابەندیی هاوبەشیشیانە بۆ تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش".

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەمریکا پابەندیی خۆی بۆ پشیوانی کردنی رۆڵ و بەشداریی هێزەکانی پێشمەرگە دووپاتکردووەتەوە لە ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی تێکشکاندنی داعشدا وەک پێکهاتەیەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

باس لەوەش کراوە، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە هەم دەستنیشانی ئەو بەرەپێشچوونانە دەکات کە لە بواری چاکسازیی بنەڕەتیی دامەزراوەکاندا بە دەستهاتوون و هەمیش پابەندیی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی زیاتر بە ئامانجی زیاتر پڕۆفێشناڵ کردنی هێزەکانی لەخۆدەگرێت.

راگەیێندراوەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، "ئەمریکا شانبەشانی خەڵکی عێراق لە ناویشیاندا خەڵکی هەرێمی کوردستان دەوەستێت لە کاتێکدا عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر و خاوەن سەروەری بنیاد دەنێن".

News Code 7059

Your Comment

You are replying to: .
captcha