نوێنەری مەهاباد لە پەرلەمانی ئێران ڕەخنە لە پێکهاتەی لیژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی مەرگی «مەهسا» دەگرێت

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- نوێنەری شاری مەهاباد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر بە لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان کە لە لایەن پەرلەمانەوە سەبارەت بە کۆچی دوایی خاتوو مێهسا ئەمینی پێکهێنراوە.

جەلال مەحموودزادە لە گفتوگۆ لەگەڵ پەیامنێری کوردپرێس وتی: من لەو بارەیەوە ناڕەزایەتیم بەرامبەر بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەربڕی، چوونکە ئەو لێژنەیە بۆ دۆزینەوەی ڕاستیان لەلایەن پەرلەمانەوە سەبارەت بە کۆچی دوایی مێهسا ئەمینی پێکهێنراوە، توانای ساڕێژ کردنی ئەم زامەی نییە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ناڕەزایی منیش لەبەر ئەوەیە کە زۆربەی ئەندامانی لیژنەکە هەمان ئەوانەن کە هەر لە سەرەتاوە دەیانگوت هیچ شتێک ڕووی نەداوە.

مەحموودزادە جەختی کردەوە: تا ئەو کاتەی رێوشوێنی جددی بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی ئەم پرسە نەگیرێتەبەر، دڵی ئەم بنەماڵە خەمبارە ئارام ناگرێتەوە.

News Code 7054

Your Comment

You are replying to: .
captcha