مەلا بەختیار ڕەخنە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی دەگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنى باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە هیچ کەسێکی لەسەر "ژەهررپێدان"ەکەی، وەکوو کەس، تاوانبار نەکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە روونکردنەوەکەدا مەلا بەختیار دەڵێت: "بەداخیشەوە، مەکتەبی سیاسی لەئاست تاوانێکی قێزەونی ئاوادا، لیژنەی لێکۆڵینەوەیان پێکنەهێنا. تازە پێکیشیی بهێنن بەهای نەما. لە ئان‌ و کاتی خۆیدا، سکاڵای یاسایی لەسەر تاوانباران تۆمار دەکات".

ئاماژەى بەوەش کردووە، تا ئێستاش بۆیە سکاڵاکەی نەکردووە، چونکە بەوتەى خۆی تاوانەکە هێندە شەرمەزاریە کە نەیویستووە، سەرباری کێشەگەلی یەکێتی، کێشەیەک لەناو خودی یەکێتیدا روویداوە، بباتە بەردەم دادگا.

سەبارەت بە دەنگۆی سەردانی کردنى ئاراسی شێخ جەنگی بۆلای مەلا بەختیار لە چەند رۆژی رابردوودا، مەلا بەختیار دەڵێت: "ئاراس شێخ جەنگی لەکاتى نەخۆشییەکەی لە نەخۆشخانە لە ئەڵمانیا سەردانی کردووە و بەچاوی خۆی بینی چۆن دەردەدار کراوە ئەویش بە تاوانێکی بێڕەوشت ‌و قێزەونیشی زانییوە".

مەلا بەختیار دەشڵێت "ئاراسی شێخ جەنگی نابەستێتەوە بە هیچ کەسێک‌ و هیچ کێشەیەکەوە. ئاراسیش لەم رۆژانەدا بە نوێنەرایەتی لاهوور سەردانی مەلا بەختیاری نەکردووە. ئەم هەواڵە سەراپا هەڵبەستراوە".

News Code 7040

Your Comment

You are replying to: .
captcha