بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ر ایگەیاند، پارتی بە روونی دەیەوێت بە بەکارهێنانی یەکێتی و گۆڕان تەمەنی کابینەکەی مەسرور بارزانی درێژبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر پارتی دەیەوێت هەڵبژاردن بکرێت، ئەوا لەم خولەی پەرلەمان و زۆرینە و سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەتی بەدەستەوەیە بۆ نایکات، دەیەوێت خۆی بخەڵەتێنێت یان خەڵک؟.
باسی لەوەش کرد، پارتی مایسترۆی دواخستنی هەڵبژاردنی کوردستانە و ئەو قسانەی باس لە نیگەرانییەکانی ئەو حزبەدەکەن لە دواخستنی هەڵبژاردن لە ڕوی سیاسی و یاساییەوە بێبایەخن.
هۆشیار عەبدوڵا وتیشی، پارتی وا خۆی دەردەخات پەرۆشی هەڵبژاردنە بەڵام یەکێتی و گۆڕان ناهێڵن.
ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە مانگی ١٠ی ئەمساڵدا هەڵبژاردن بکرێت بەڵام لایەنەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.
Your Comment