بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح عومه‌ر له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی "به‌غداد الیوم" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوو لایه‌نه كوردییه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه و پێشكه‌وتنیش له‌و گفتوگۆیانه‌دا به‌دیهاتووه.
ناوبراو وتیشی: کێشەی ئێستا پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نییە، بەڵکوو لە ئێستادا دەرچوون لە قەیرانی سیاسی وڵات گرینگە.
شایانی باسە سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حیزبی یەکێتی و پارتی، بۆ بەشداری کردنیان لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران بە کاندیدێکی هاوبەشەوە چەند هەواڵی دژبەیەک بڵاو کراوەتەوە.
Your Comment