ئارەزوومەندین بە فراوان کردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق

بەشی جیهان- نوێنەری  ناتۆ رایگەیاند ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بۆ ناوچەکە و هاوپەیمانی ناتۆ مایەی گرنگی پێدانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ چوارشەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لە نوسینگەی وەزارەت لە بەغدا پێشوازیی لە جیۆڤانی ئەینۆتشی نوێنەری نوێی ناتۆ کرد.

لە دیدارەکەدا کاروبارەکانی وەک راهێنانی هێزە ئەمنیەکانی عێراق و ئامۆژگارەی سەبازی لە چاوپێکەوتنی نێوان هەردوولا خراوەتەبەر باس، لەگەڵ باسوخواسی ئامڕازەکانی ئاسانکاری هاوپەیمانی ناتۆ لە فراوان کردنی ئەرکەکانی راهێنانی هێزەکانی پۆلیسی عێراق.

لەلای خۆشیەوە جیۆڤانی ئەینۆتشی نوێنەری هاوپەیمانی ناتۆ سوپاسی وەزیری دەرەوەی عێراقی لە رۆڵی لە ئاسانکردنی ئەرکەکانی نوێنەرایەتی هاوپەیمانی ناتۆ کرد و دڵخۆشبوو بە جێبەجێ کردنی ئەرکی نوێ لە عێراق و وتیشی کۆماری عێراق بەردەوام بووە لە پشتیوانی سەربازیی و هەرگیز چەقبەستوو نەبووە لە پاراستنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوپەیمانی ناتۆ ئارەزوومەندی چەسپاندنی پەیوەندیەکانی عێراقە لە هەموو ئاستەکان لە ماوەی داهاتوودا، هاوکات باسی لە سنووردارنەکردنی ئاستی سەربازی و ئەمنی کرد و گرنگی کاری بەکۆمەڵی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دووپات کردەوە.

News Code 6999

Your Comment

You are replying to: .
captcha