بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: "ئەمڕۆ پێشوازیمان لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد. لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراقمان تاوتوێ کرد".
ئەوەشی خستوەتەڕوو، "جەختمان لە گرنگیی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی لە ڕێگەی گفتوگۆ و گەیشتن بە چارەسەرێک کە لە بەرژەوەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت کردەوە."
Your Comment