سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری هەڵوێستى کۆمەڵ و گۆڕانی سەبارەت بە هەڵبژاردن ئاشکرا کرد

بەپێی هەواڵی کردپرێس، شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی عومەر سەید عەلی، لە شاری هەولێر لەگەڵ کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کۆبووەوە و وابڕیاره‌ له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و پێکهاته‌کانیش کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بدات.

عه‌لی باپیر، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان، دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ شانده‌که‌ی گۆڕان به‌ میدیاکانی راگه‌یاند، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان پێکه‌وه‌ زه‌مینه‌سازی بکه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربکرێته‌وه‌.

ئاماژەى بەوەش کرد، هه‌ڵبژاردن ناکرێت، تا یاساکه‌ی هه‌موار نه‌کرێت و زه‌مینه‌ی بۆ نه‌ڕه‌خسێندرێت و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشدا خاڵی هاوبه‌شمان زۆرن.

سەرۆکى کۆمەڵی دادگەری وتیشى، خاڵی هاوبه‌شمان ئه‌وه‌یه‌ کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دادگه‌ری له‌م وڵاته‌دا بچه‌سپێت، سته‌م نه‌مێنێت، قڕ و پڕی نه‌مێنێ، پێکه‌وه‌ ته‌با بین، له‌گه‌ڵ به‌غدا و له‌ناو خۆدا رێک بین.

لەچەند رۆژی رابردووش بزووتنەوەى گۆڕان سەردانى یەکگرتووی ئیسلامیی کرد و هەردوولا داوایان کرد لە زووترین کاتدا وادەى هەڵبژاردن دیاری بکرێت و چیتر ئەو پرسە دوا نەخرێت.

News Code 6937

Your Comment

You are replying to: .
captcha