دۆخى یەکێتى هەرگیز بە ئەندازەى ئێستا خراپ نەبووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەی کۆنی یەکێتی دەڵێت دوای کارەساتى هەکارییەوە هەرگیز دۆخی حزبەکەی بە ئەندازەى ئیستا خراپ نەبووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا بەختیار ئەندامى ئەنجومەنى باڵای سیاسى و بەرژەوەندیی یەکێتى وەڵامی تۆمارێکى دەنگی بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى دەداتەوە و دەڵێت: "ئەو قسانەى بافل تاڵەبانى لەسەر من کردویەتى بە مەبەستى سیاسیەت کردویەتى بۆ ئەوەى لەو رێگەیەوە کە لە هەلبژاردنی داهاتوودا دەنگ کۆ بکاتەوە، من کە ئەندامى ئەنجومەنى باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیم و حەقم بە هیچ کاروبارێکى حزبی بافڵ تاڵەبانییەوە نییە".

مەلا بەختیار وەک رەخنەیەکى توند لە بەڕێوەبردنى ئێستای یەکێتى لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتى ئەو حزبە باسى لەوە کردووە، لە مەکتەبى سیاسی و سەرکردایەتى شەش مانگ جارێک دادەنیشن دەستکاری پەیڕەو دەکەن و دەسەڵاتەکان دەگۆڕن یەک قسەی تیا نەکردووە، لە ئەنجومەنیش وتوویانە ئەگەر سەرکەوتوو بوون شانازیتان پێوە دەکەین ئەگەر سەرکەوتووش نەبوون لە کۆنگرە قسەی خۆمان هەیە.

ناوبراو دەشڵێت: "لە مێژووی یەکێتیدا نەمان بینیوە لە دوای کۆنگرە سێ جار دەستکاری پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتى بکرێت، پێشم وتن هاوسەرۆکى بەکەڵک نایەت و ساڵێک نابات چی بەسەر دێت کە بینیمان چیتان بەسەر هات، لە دوای کارەساتی هەکارییەوە دۆخى یەکێتى ئەوەندە خراپ نەبووە، بەڵام بافڵ تاڵەبانى دەڵێت وا نییە".

مەلا بەختیار بەڵگەى خراپی دۆخی یەکێتى بۆ بافڵ تاڵەبانى دەهێنێتەوە و روونی دەکاتەوە، ساڵی ٢٠١٤ یەکێتى ٨٣٧ هەزار ٧١١ دەنگی بەدەست هێناوە لە کاتێکدا کە بافڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگی و کەسانى دیکەش نە لە مەکتەبی سیاسی بوون نە لە سەرکردایەتى بوون و خۆشم سەرپەرشتى هەڵبژاردنم ئەکرد.

هەروەها چەند ئامارێک وەک بەڵگە دەهێنێتەوە بۆ خراپیی دۆخی یەکێتى و روونی دەکاتەوە، لە ٢٠١٤ وە تا ٢٠٢١ کە حەوت ساڵ جیاوازیمانە و لە چوار ساڵی رابردوودا کۆنگرە بەستراوە و مەکتەبى سیاسی و سەرکردایەتیتان بەدەستەوەیە و ماوەى ساڵێک هاوسەرۆک بووە کە هەموو دەسەلاتەکانى هەبووە و ساڵێکیشە بە تەنیا سەرۆکى لە هەڵبژاردنى ٢٠٢١ دا ٣٥٥ هەزار و ٥٩١ دەنگی هێناوە جیاوازییەکەی ٤٩٢ هەزارو ١٢٠ دەنگ بووە.

هاوکات ئەوەشى خستەڕوو، لە هەڵبژاردنى ساڵی ٢٠١٤ یەکێتى ٥٢٨ هەزار و ١٢٢ دەنگی لە چوار پارێزگاکەى هەرێم بەدەست هێناوە لە ساڵی ٢٠٢١ دا بە توانای مادی و راگەیاندن و توانایەکى زۆرو بە دروشمى نوێ بوونەوەى یەکێتى لە لە ٥٢٨ هەزار دەنگەکە ٢١٤ هەزار دەنگیان بەدەست هێناوە، ئاوا یەکێتى نوێ کراوەتەوە و ئاوا یەکێتى باشترە لە یەکێتى سەردەمى مام جەلال!

News Code 6922

Your Comment

You are replying to: .
captcha