بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا بڵاو کراوه‌ته‌وه هه‌رم که‌مال ئاغا، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتیی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه: "ئەو هەواڵانەی لە هەندێک سایت و کەناڵ بڵاو کراونه‌تەوە سەبارەت بە سکاڵاکەمان لە کاتی هەڵبژاردن کە گوایە ئێمە ئەو سکاڵایەمان دۆڕاندبێت دوورن لەراستیهوه، چوونکە 4ى تهمووز دادگای فیدراڵی و دەستەی دادوەری سەربە کۆمسيۆن دوابڕیاری خۆیاندا کە ئەنجامەکان نە قابیلی تانە لێدانن و نە رەتدەکرێنهوه".
ده‌قى روونکردنه‌وه‌که
ئەو هەواڵانەی لە هەندێک سایت و کەناڵ بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە سکاڵاکەمان لە کاتی هەڵبژاردن کە گوایە ئێمە ئەو سکاڵایەمان دۆڕاندبێت دوورن له راستیه‌وه. ئێمە بەهەموو لایەکى رادەگەیه‌نین کە ئەم هەواڵانه دوورن لەراستیهوه، چونکە 4ى تهمموز دادگایی فیدراڵی و دەستەی دادوەری سەربە کۆمیسۆن دوابڕیاریاند کە ئەنجامەکان نە قابیلی تانە لێدانە و نە رەتدەکرێنەوە، بۆیە ئەم هەواڵانەی کە لە بەشێک راگەیاندنەکان بڵاویدەکەنەوە بۆ چەواشەکردن و گەرم کردنی بازاڕی میدیایی خۆیانە.
Your Comment