کوردپرێس، بەیار عومەر، سەرۆکی دەستەی پڕۆژەی بەهەرێم کردنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لەئەمڕۆوە دەست دەکەن ب ەقۆناغی کۆ کردنەوەی واژۆی دەنگدەرانی پارێزگاکە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، لەڕێگەی فیدڕاڵییەتی پارێزگاکان و ڕێکەوتن لەگەڵ حکوومەتی ناوەند، دەتوانرێت مووچە و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەم دەڤەرە.
ئەمە لە کاتێکدایە چوار مانگ پێش ئێستا قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی بەهەرێم کردنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندرا.
بەیار عومەر ڕاشیگەیاند، تاکوو ئێستا ڕێگری و فشارێکی ئەوتۆ لەسەریان نەبووە، تەنها ئەم چەند ڕۆژە کە تیمەکانیان چوون بۆ کۆکردنەوەی واژۆ لەلایەن ئاسایشەوە ئاستەنگییان بۆ دروست کراوە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، هیچ کام لە حزبەکان پاڵپشتی نەکردوون، بەڵام بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پاڵپشتی پڕۆژەکە بوون، ئەوانیش بەهۆی سەرکردایەتی حزبەکانیانەوە بەفەرمی پاڵپشت نین.
بەیار عومەر باسی لەئەوەش کرد، غەدرێکی زۆر لە سلێمانی دەکرێت لەزۆر ڕووەوە جیاوازی دەکرێت.
سەرچاوە: خەڵک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment