بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆتایی ساڵى رابردوو چەند وێنەیەکى سەمرا گوزەل لە میدیاکانى تورکیا بڵاو کرایەوە کە لەگەڵ چەکدارێکی پەکەکە گرتوویەتى، دوای ئەوە پەرلەمانی تورکیا پارێزبەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە هەڵگرت بەمەبەستى دادگایی کردنى.
ئەمڕۆ هەینى سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئەو پەرلەمانتارەى هەدەپەیان دەستگیرکردوە کاتێک ویستوویەتى خاکى تورکیا بەرەو ئەورووپا جیبهێلێت.
وەزیرى ناوخۆی تورکیا لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئاماژەى بەوە کردوە سەمرا گوزەل بە پاسپۆرتى ساختەوە بەناوی میهاپ شاهان لەگەڵ چەند کەسێکى دیکە لەکاتى چوونیان بۆ پارێزگای ئەدیرنە دەستگیرکراوە.
Your Comment