تێکدان و لەناوبردنی سامانی سروشتیی ناوچە کوردنشینەکان لە لایەن تورکیاوە

بەشی جیهان- بەگوێرەی هەندێک ڕاپۆرت پاش تێکدانی دارستانی ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و تورکیا بە بیانووی شەڕی پەکەکەوە، دارستانی دەوروبەری دەریاچەی عەفرین لە لایەن سەربزیوانی سەر بە تورکیاوە بە تەواوی وێران کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕاپۆرتی ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و میدیاکان دەریدەخات کە تورکیا و هێزەکانی سەربەو وڵاتە، وێڕای چڕکردنەوەی هەڵمەتی سەربازی دژ بە هێزە کوردییەکان لە عێراق و سووریا، بە شێوەیەکی سیستماتیک سامانە سروشتییەکانی ناوچە کوردستانییەکان لەوان دارستانەکان لە عێراق و سووریا و تورکیا لەناو دەبەن.

دامەزراوەی "سیریا دیرێکت" کە بەدواداچوون بۆ دۆخی ناوچە جیاجیاکانی سووریا دەکات، لە راپۆرتێکدا وێران کردنی بەتەواویی دارستانەکانی دەوروبەری دەریاچەی دەستکردی پشت بەنداوی عەفرینی راگەیاند.

بەشێک لە چالاکوانانی مەدەنیی سووریا گرتە ڤیدیۆیەکیان بڵاو کردۆتەوە کە لەناوچوونی درەختەکانی ئەم دارستانە نیشان دەدات. ئەمە لە کاتێکدایە کە حکوومەتی سووریا لە ساڵی ٢٠٠٤ و پێش قەیرانی ٢٠١١ ئەم ناوچەیەی بە ناوچەیەکی پارێزراو ناساندووە.

چالاکوانانی کورد پەنجەی تۆمەتیان بۆ هێزەکانی لیوای سوڵتان مورادی سەر بە سوپای ئازادی سووریا ڕاکێشاوە و وەک تاوانباری پشت بڕینی دارەکانی دەریاچەی مەیدانکی ناساندوویانن.

هەرچەندە فەرماندەکانی ئەم هێزە سەر بە تورکیا رەتیانکردووەتەوە دەستیان هەبێت لە بڕینی دارەکانی دارستانی مەیدانکی عەفرین، بەڵام چالاکانی خۆجێی جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بە لەبەرچاوگرتنی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن هێزەکانی سەر بە تورکیاوە لە ساڵی ٢٠١٨.ناتوانرێت دار لەم ناوچەیە لەناوببرێت بەبێ مۆڵەتی هێزە یاخیبووەکانی سەربە تورکیا.

News Code 6888

Your Comment

You are replying to: .
captcha