بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕووداو و توندوتیژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی عێراق بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش سەرکۆنەی ئەو توندوتیژیانە دەکەن کە لە ٢٩ و ٣٠ی ئاب لە عێراق ڕوویاندا، جێگەی نیگەرانییە کە کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە کە ئەوان ئاگاداری هەوڵەکانی حکوومەتن بۆ پاراستنی سیستەمی حوکم.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەكات، ئارام بن، دانبەخۆیاندا بگرن، بە ڕێگەی ئاشتیانە ناکۆکییە سیاسیەکانیان چارەسەربکەن، ڕێز لە سەروەری یاسا بگرن و مافی کۆمەڵگەی ئاشتیانە بپارێزن، لە توندوتیژی دوربکەونەوە، هەروەها پێشوازی لە داوای لایەنەکان دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژیەکان.
Your Comment