٢ ئەیلوول ٢٠٢٢ - ١٠:٣٧
ئێران وەڵامی ڕای ئەمریکای دایەوە

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بۆچوونی خۆمان لەسەر وەڵامی ئەمریکا بۆ رێکەوتنی ئەتۆمی راگەیاندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: "لەدوای بینینی رای ئەمریکا، لەبارەی رەشنووسی یەکێتی ئەورووپا بۆ رێکەوتنی ئەتۆمی، هەڵوێستی ئێرانمان لەسەر ئاستە جیاوازەکان داڕشتەوە لەدوای هەڵسەنگاندنەکەش شەوی رابردوو رادەستی راییکەری کاروبارەکان کرایەوە".

ناوبراو وتیشی: "نووسراوەکە وەڵامێکی بونیادنەرانەیە بە ئامانجی سەرخستنی دانوستانەکان".

News Code 6882

Your Comment

You are replying to: .
captcha