بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیرڤ ئیکسی کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر لەگەڵ کەمال محەممەد وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و دەڵێت، دەبێت رێز لە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت.
هەروەها وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت گوتی، "کۆنسوڵ ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا نیشان دا".
پاش ئەم کۆبوونەوەیە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و پشتگیری گفتوگۆکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لەگەڵ حکوومەتی عێراق دەربارەی بەرھەمە نەوتی و گازییەکان دەکات و دەشڵێت، "ھاوڕاین لەگەڵ ئەو گرێبەستە نەوتییانەی کە ھەن و دەبێت رێزیان لێبگیرێت".
Your Comment