بانگەوازەکەی سەدر بۆ کشانەوەی خۆپیشاندەران، ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی ئاڕاستەی موقتەدا سەدر کرد و ڕایگەیاند، بانگەوازی سەدر بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی گوزارشت لە بەرزترین ئاستی نیشتمانپەروەریی ئەو دەکات دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەر دوای ئەوەی موقتەدا سەدر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لێبووردنی لە گەلی عێراق کرد و جەختیکردەوە کە پێویستە خۆپیشاندەران و چەکدارەکانی سەرایا سەلام لە ماوەی 60 خولەکدا ناوچەی سەوزی بەغدا و خۆپیشاندانەکان چۆڵ بکەن، مستەف کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی ئاراستەی سەدر کرد.

کازمی لە تویتێکیدا وتی: "بانگھێشتەکەی سەید موقتەدا سەدر بۆ کۆتایی هێنان بەتوندوتیژیی نوێنەرایەتی بەرزترین ئاستی نیشتمانپەروەری و پەرۆشی دەکات بۆ پاراستنی خوێنی عێراق، ئەم گوتەیەی بەڕێزی بەرپرسیاری ئەخلاقی و نەتەوەیی هەموو لایەکە لە پاراستنی تواناکانی عێراق و ڕاگرتنی زمانی گرژی سیاسی و ئەمنی و دەسپێکردنی دیالۆگێکی خێرا و پڕ بەرهەم بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان".

هاوکات فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بڕیاری دا بە هەڵگرتنی قەدەغەی ھاتووچۆ لە بەغدا و پارێزگاکانی تر.

News Code 6857

Your Comment

You are replying to: .
captcha