بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژەنراڵ کێنت فرانک مەکێنزی کۆنە فەرماندەی، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە گفتوگۆ لەگەڵ فۆکس نیوزدا جەختی کردەوە کە درێژەی مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی داعشە.
ناوبراو جەختیشی كردەوە كە ئەمریكا راستەوخۆ دەستی لە شەڕی داعشدا نییە، بەڵكوو ئەوە هێزە كوردییەكانی سووریان كە راستەوخۆ شەڕی داعش دەكەن.
مەکێنزی جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاری ئەمریکا بۆ مانەوە لەگەڵ کوردەکانی سووریا یان جێهێشتنی ناوچەکەی ژێر کۆنترۆڵی ئەوان بڕیارێکی سیاسییە؛ ئێمە تەنیا بە یەک ئامانج چووینە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردی سووریا و ئەویش ڕاوەدوونانی داعش بوو.
ژەنەڕاڵە خانەنشینکراوەکەی سوپای ئەمریکا دەشڵێت: شەڕی داعش بەردەوامە، بەڵام هێزە کوردەکانی سووریا خەریکی ئەو شەڕەن و ئەوان بەشێوەی ڕاستەوخۆلە بەرەکانی شەڕدان.
مەکێنزی جەختی لەوەش کردەوە کە هۆکاری نەکشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان بۆ ئەمەیە کە ئەمریکا نازانێت پاش کشانەوەی هێزەکانیان چی بەسەر کەمپی هۆلدا دێت کە دەیان هەزار ئەندام و بنەماڵەی داعشی لێیە.
Your Comment