بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە سەردانەکەی فوئاد حسێن داوە و باسی لەوەکردوە، "وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتەدا کۆ دەبێتەوە".
بەگوێرەی زانیارییەکان کە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرایان کردوە، لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی عێراقدا بۆ ئێران پەیوەندییەکانی بەغدا-تاران تاوتوێ دەکرێن.
Your Comment