یەک ملیۆن هاووڵاتیی کوردی سووریا پەنایان بردۆتە هەرێمی کوردستان

بەشی جیهان- بەگوێرەی بەدواداچوونێکی کۆمەڵەی ئاوارەکانی نەرویج، لە سەرەتای شەڕی سووریاوە یەک ملیۆن هاووڵاتیی کوردی سووریا پەنایان بردۆتە هەرێمی کوردستانی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمەڵەی پەنابەرانی نەرویج لە لێکۆڵینەوەیەکدا سەبارەت بە دۆخی پەنابەرانی کوردی سووریا، باس لە بوونی نزیکەی 1000000 هاووڵاتیی کوردی سووریای لە هەرێمی کوردستان دەکات.

بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكانی ئەم رێكخراوە ناحكوومییە لە نەرویج، نزیكەی 86 هەزار هاووڵاتیی كوردی سووری لە پارێزگای دهۆكی هەرێمی كوردستان دەژین و زۆربەیان هیچ ناسنامەیەکیان نییە.

ئەم دامەزراوەیە ئیدیعای کردووە بەهۆی نەبوونی ناسنامەوە نزیکەی ٧٠٠٠ پەنابەری کوردی سووریا یان ٨٪ی پەنابەران ناتوانن کاریان هەبێت، کۆچ بکەن یان هاوسەرگیرییەکەیان تۆمار بکەن.

هەر بە گوێرەی ئەم توێژینەوەیە، یەک لەسەر چواری هاووڵاتییانی کوردی سووریا بە تەمای بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستانن، بەڵام چەندین کێشە لەوان نەبوونی ناسنامە بۆتە هۆی ئەوەی کە نەتوانن بچنە وڵاتانی دیکە.

ئەم ڕێکخراوە مەدەنییە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە یەک لەسەر چواری ئاوارە کوردەکانی سووریا نایانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان، بەڵام لە هەرێمی کوردستانیش ڕووبەڕووی هەندێک ئاستەنگ دەبنەوە.

لەم راپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ناسنامەی بۆ بەشێک لە پەنابەران دەرکردووە، بەڵام ئەم پرسە بۆ وەرگرتنی ئەو کەسانە لە وڵاتانی دیکە ئاسانکاری ناکات چوونکە ئەو پەنابەرانە هاوڵاتیی سووریان.

News Code 6837

Your Comment

You are replying to: .
captcha