ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ: پێویستە دەستبەجێ دەمیرتاش ئازاد بکرێت

بەشی جیهان- بەڕێوەبەری بەشی تورکیا لە ڕێکخراوی ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ جەختی کردۆتەوە کە پێویستە حوکمی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بەپێی بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا دەربکرێت.

کوردپرێس:

پاش ئەوەی دادگای مافەکانی مرۆڤ لە ئەورووپا حوکمی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیتراشی دەرکرد، دەوڵەتی تورکیا نەک هەر مل بە ئازادکردنی ئازادیی دەمیرتاشی نەداوە بەڵکوو چەند تۆمەتێکی نوێی خستۆتە پاڵ ئەو هاوسەرۆکەی پێشووی هەدەپە.

بەڕێوەبەری بەشی تورکیا لە ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ڕەفتاری تورکیا بۆ خستنە پاڵی تۆمەتی نوێ لەبارەی دەمیرتاشەوە سووکایەتی کردنە بە بڕیاری دادگای ئەورووپیی مافەکانی مرۆڤ.

ئێما سەنکلێ وێب بە عەرەب نیوزی وتووە: هێنانە ئارای تۆمەتی بێ بنەمای نوێ دژی سەڵاحەدین دەمیرتاش تەنها بەو مەبەستە کراوە کە سووکایەتی بە بڕیاری دادگای ئەورووپیی مافەکانی مرۆڤ بکرێت و دیارە ئەو تۆمەتانە هیچ لە وەزعی دەمیرتاش ناگۆڕێت.

ناوبراو جەختی کردەوە دادگای ئەورووپیی مافەکانی مرۆڤ بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاشی دەرکردووە و پێویستە ناوبراو دەستبەجێ ئازاد بکرێت.

دەمیرتاش ماوەی 4 ساڵە لە زیندانە و ژمارەیێکی زۆر لە نوێنەرانی پەرلەمان و هاوحیزبییەکانی ناوبراو هەروەها شارەوانە هەڵبژێردراوەکانی سەر بە هەدەپە لە زینداەکانی تورکیان.

News Code 683

Your Comment

You are replying to: .
captcha