دوو ڕووداوی هاتوچۆ لە کوردستانی سووریا کارەساتی لێکەوتەوە/دوایین ئامار ۵۰ کوژراو و بریندار

بەشی تورکیا- لە دوو ڕووداوی هاتوچۆی جیاجیادا لە پارێزگاکانی مێردین و دیلۆک کوژران و بریندار بوونی لانیکەم ۵۰ هاووڵاتیی لێکەوتەوە.

کوردپرێس: لە ڕووداوی یەکەمدا لە مێردینی کوردستانی تورکیا لە یەک شوێندا دوو رووداوی هاتووچۆ روویاندا، یەکەم رووداوی هاتووچۆ روودەدات، خەڵکی بە مەبەستی هاوکاری کردن لەو ناوچەیە کۆ دەبنەوە؛ چەند خولەکێک دواتر بارهەڵگرێک بە خێراییەکی یەکجار زۆر، بە ناو خەڵکەکەدا دەڕوات.

دوای رووداوەکە هاونیشتمانیان تووشی شۆک بوون. بەپێی ئامارەکان، تاوەکوو ئێستا 24 کەس گیانیان لەدەست داوە و 23 کەسیش بریندارن کە دۆخی شەشیان ناجێگیرە.

لەم بارەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویێتی: "بەداخەوە هەواڵێکی دڵتەزێنمان لە شارۆچکەی دێرکی مێردینەوە پێگەیشت. داوای لێخۆشبوونی خودا بۆ ئەو هاووڵاتییانەمان دەکەین کە لەو رووداوە جەرگبڕەدا گیانیان لەدەست دا. هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.

رووداوەکەی مێردین لە کاتێکدایە، لە هەمان رۆژدا لە پارێزگای دیلۆک رووداوێکی هاتووچۆی هاوشێوە روویدا؛ کە بەهۆیەوە 16 کەس گیانیان لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ساڵی 2021 لە تورکیادا 1 ملیۆن و 186 هەزار و 353 رووداوی هاتووچۆ روویان داوە.

News Code 6763

Your Comment

You are replying to: .
captcha