بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو سەردانەدا هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە هەولێر مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە سلێمانیش لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
مەبەستی سەردانەکەی هادی عامری بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنەکانە لەسەر مێزی گفتوگۆ تاوەکوو ڕێگەچارەیەک بدۆزرێتەوە بۆ دۆخی چەقبەستووی سیاسیی عێراق.
ئێوارەی دوێنێ بە هەمان مەبەست، عامری لە بەغدا سەردانی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی کرد
Your Comment