ژمارەیەک لە سیاسەتوانەکانی هەرێمی کوردستان هەوڵ بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ لە عێراق دەدەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سیاسەتوانی کورد و نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا ژمارەیەک لە سیاسەتمەدارەکانی هەرێمی کوردستان بەمە تۆمەتبار دەکات کە هەوڵ بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ لە عێراق دەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی «ارث نیوز» بڵاوی کردەوە هۆشیار عەبدوڵڵا لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: "ژمارەیەک لە سیاسەتوانەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێن لەنێوان لایەنگرانی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگیدا شەڕ هەڵدەستێت و ئەمەش لێدانی تەپڵی شەڕە".

ناوبراو دەشڵێت: "ئەم سیاسەتوانانە لە میدیاکانیاندا دەڵێن هەینییەکی خوێناویمان لە پێشە!" بەڵام سوپاس بۆ خوا کە درۆکانیان ئاشکرا دەبێت. خودا عێراق لە شەڕ بپارێزێت.

News Code 6682

Your Comment

You are replying to: .
captcha